٣١ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٠:٥٣
Source: Mehrnews
گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا لە سەر هەناردەی نەوتی ئێران

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە سەپاندنی گەمارۆی نوێ بەسەر ئێران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مێدیاکانی ئەمریکاوە، نووسینگەی کۆنترۆڵی داراییە دەرەکییەکانی ئەو وەزاتخانە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئەو هەوڵێکی بەربڵاو لە دژی تۆطێکی گەورە و هاوپەیوەند بە هەناردەی نەوتی ئێران جێبەجێ کرسووە.

بە گوێرەی پاگەندەی ئەو بەیاننامە، ئەمریا زیاتر لە 50 تاک و کۆمپانیای خستووەتە لیستی گەمارۆکانەوە و هەروەها زیاتر لە 50 کەشتی کە لە گواستنەوەی نەوتی ئێران ڕۆڵیان هەبووە، ناسیوەتەوە.

کەناڵی ئەلمەیادین ڕایگەیاند کە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا پاگەندەی کردووە کە لە چوارچێوەی گەمارۆکانی هاوپەیوەند بە ئێران، 15 کۆمپانیای پاپۆڕوانی، 52 کەشتی، 12 کەد و 53 ناوەندی لە 17 وڵاتەوە کردووەتە ئامانج.

بە وتەی وەزیری خەزێنەی ئەمریکا، ئەم خولە لە گەمارۆکان، گەورەترین گەمارۆی ئەمریکا لە سەر نەوتی ئێران لە ساڵی 2018 ەوە بووە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha